بە گوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، لەمڕۆوە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دادەبەزێت.
کەشناسی دەڵێت، ئەگەری کەمێک نمە باران لە هەندێک ناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات هەیە و سبەینێش ئاسمانی هەرێم ناسەقامگیر دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران، هاوکات کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.