کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەکاتەکانى پێشنیوەڕۆ لە هەندێ ناوچە بارانبارین دەستپێدەکات، لەبارەى کەشى سبەى دەڵێن، لێزمە باران دەبارێت و هەورەبروسکەى لەگەڵ دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو ناوچانەى ئەمڕۆ بارانى تێدا دەبارێت بریتین لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان، زاخۆ، دهۆک، هەولێر، ڕاپەڕین، سلێمانی، شارەزوور، کەرکووک و گەرمیان.
باسلەوەشکراوە، کەشی باراناوی ئەمرۆ تا کاتەکانی درەنگانى شەو بەردەوام دەبێت و هەروەها پلەکانى گەرما بە نزمى دەمێننەوە.
دەشڵێن، لەپاشنیوەڕۆى سبەى سبەى ئەگەری بارینى نمە بارانێکى کەم لە سەنتەری پارێزگاکان هەیە کە هەورەبروسکەى لەگەڵ دەبێت .