کەشناسىی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و لە کاتەکانى پاشنیوەڕۆ تا ئێوارە کاریگەرى زیاتر دەبێت و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت.
دەشڵێن، لە پاشنیوەرۆە ئەمرۆ ئەگەرى بارینى تەرزە لە زۆرینەى ناوچەکانى هەرێم هەیە و لە شەودا دۆخى کەش و هەوا جێگیر دەبێتەوە.
باسلەوەشکراوە، سبەى بە گشتی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.