کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینبیدەکات، پلەکانی گەرما داببەزێت و لە شارەکان باران ببارێت و لە ناوچە سنورییەکانیش بەفر ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو، نمە باران لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆوە دەستپێدەکات و نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران دەبارێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی دابارین زیاد دەکات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش کەمێک بەفر دەبارێت.
دەربارەی کەشی سبەینێ دەڵێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، پلەکانی گەرما 4-5 پلە بەرارود بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دادەبەزێت.