وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، قۆناغی دووەمی پڕۆسەی چارەسەری دەستیپێکردووە و بێگومان لەم قۆناغەدا دەست بە دەرکردنی یاسای نوێ دەکەین.
ئاکین گورلەک، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئێن تیڤی تورکی ڕاشیگەیاند، پێویستە حکومەت دڵنیابێتەوە لەوەی کە پەکەکە بە تەواوەتی چەکی داناوە و چالاکییەکانی بە تەواوەتی ڕاگرتووە، دوای ئەوە پەرلەمان دەستدەکات بە دەرکردنی یاسای نوێ.
گوتیشی، پڕۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی گرنگ، ئێمەش وەک وەزارەتی داد هاوکاری پەرلەمان دەکەین بۆ داڕشتنەوەی یاسای نوێ .
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕاپۆرتی کۆمیسیۆندا هیچ ئاماژەیەک بە بوونی مافی هیوا نەکراوە، بەڵام دەکرێت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە چوارچێوەی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، لەبەرچاوبگیرێت.