بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکەی کورتخایەن لە هەولێر و کۆیە هەیە و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2026، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان زیاتر نیمچەهەور دەبێت؛ هاوکات ئەگەری بارینی تاوەباران و هەورەبرووسکەی کورتخایەن لە هەولێر و دەوروبەری تاوەکو سنووری قەزای کۆیە هەیە، لەگەڵ کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور.
سەبارەت بە کەشی سبەی دووشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2026، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە و کاتی جیاجیادا، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی هەرێمی کوردستان زیاتر نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ئەمڕۆ 29 - سبەی 28
سلێمانی: ئەمڕۆ 28 - سبەی 29
دهۆک: ئەمڕۆ 28 - سبەی 27
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 30 - سبەی 29
پیرمام: ئەمڕۆ 27 - سبەی 25
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 30 - سبەی 30
زاخۆ: ئەمڕۆ 29 - سبەی 28
ئاکرێ: ئەمڕۆ 29 - سبەی 28
سۆران: ئەمڕۆ 28 - سبەی 27
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 21 - سبەی 19
گەرمیان: ئەمڕۆ 36 - سبەی 34