بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا بەهارە دەبێت و پلەکانی گەرماش سێ پلە بەرزدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەکانی باکوری هەرێمی کوردستانیش دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
دەشڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین، هەندێ کات باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورت خایەن دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە برووسکە، هەروەها پلەکانی گەرماش یەک تاوەکو سێ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت، لە هەندێ کاتدا باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورت خایەن دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە بروسکە لە هەندێک ناوچە.