بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوا و پێشبینییەکانی بۆ ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک ناوچە نمەباران دەبارێت، لە سبەیشەوە کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆکە کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، امڕۆ چوارشەممە 07-10-2026، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، بەتایبەت سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەیە، هەروەها ئەگەری پروشکەباران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا پێشبینی دەکرێت.
ئاراستەی با باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان 10 بۆ 20 کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەودای بینینیش لە نێوان 9 تا 10 کم دەبێت. پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی گشتی بە ڕێژەی 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو نزمدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:
- هەولێر 27
- سلێمانی 26
- دهۆک 25
- هەڵەبجە 28
- گەرمیان 29
- پیرمام 23
- چەمچەماڵ 28
- زاخۆ 25
- ئاکرێ 24
- حاجی ئۆمەران 19
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە 08-10-2026، کەشناسی ئاماژەی بەوە کرد کە کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور تا کاتەکانی بەرەبەیان لەسەر ناوچەکە دەمێنێتەوە و پاشان کۆتایی دێت، بە جۆرێک ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکاندا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. هاوکات پلەکانی گەرما بە نزیکی 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی پێنجشەممە:
- هەولێر 29
- سلێمانی 27
- دهۆک 27
- هەڵەبجە30
- گەرمیان 33
- پیرمام: 25
- چەمچەماڵ 30
- زاخۆ 28
- ئاکرێ28
- حاجی ئۆمەران 21