کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ باران دەبارێت و هەندێ جاریش تەرزە دەبارێت کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و لەکاتەکانى شەودا کاریگەرى زیاتر دەبێت و ئەگەرى دروستبوونى لافاو لە سنورى گەرمیان و سلێمانى هەیە، لەبارەى کەشى سبەى هەینى دەڵێن: سبەى لە هەندێ ناوچە باران دەبارێت و پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ باران دەبارێت و هەندێ جاریش تەرزە دەبارێت کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و لەکاتەکانى شەودا کاریگەرى زیاتر دەبێت و ئەگەرى دروستبوونى لافاو لە سنورى گەرمیان و سلێمانى هەیە و هەروەها بەفرێکى کەم لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
ئاماژە بەوەشکراوە: ئەمڕۆ خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 35 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو: سبەى لە هەندێ ناوچە باران دەبارێت و پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.