کەشناسى هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و لەکاتەکانى پاشنیوەڕۆدا شێوازى دابارین دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و له ههندێك ناوچهش ئهگهری دروستبوونی لافاو ههیه.
کەشناسى هەرێم له ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژهی بهوهكردووه، بههۆی زۆری باران بارینهوه ل ئهمڕۆدا لە ناوچە شاخاوییەکان، زاخۆ، سۆران، هەولێر و دهۆک ئەگەرى دروستبوونى لافاو هەیە.
دهشڵێ، لە درەنگانى ئەمشەوهوه کاریگەرى ئەم شەپۆلى بارانبارینە درێژ دەبێتەوە بۆ سنورى سلێمانى و گەرمیان و ڕاپەڕین.
باس لەوەشکراوە، لە پاشنیوەڕۆى ڕۆژی دووشەممەوه کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لاواز دەبێت و باران بارین بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕدەبارێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ماوەی هاتنى ئەمشەپۆلى بارانبارینەدا هەورە بروسکە دروست دەبێت و بەفریش لەسەر لوتکەی شاخە بەرزە سنوورییەکان دەبارێت.