ڕاستەوخۆ

کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان داوای دادپەروەری دەکەن

reset font size increase font size

کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، زانینی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانیان و دادگاییکردنی بکوژەکانیان، لە پێنج شاری باکووری کوردستان و تورکیا گردبوونەوە.

لە شاری ئامەد، گردبوونەوەکە لە هەفتەی 896ـەمیندا لەبەردەم مۆنۆمێنتی مافی ژیان لە پارکی کۆشویۆڵو بەڕێوەچوو. کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان بە بەرزکردنەوەی وێنەی ڕۆڵەکانیان بەشدار بوون.

لە شاری ئێلح، چالاکییەکە گەیشتە هەفتەی 732ـەمین و لەبەردەم مۆنۆمێنتی مافی مرۆڤ لە شەقامی گوڵستان بەڕێوەچوو. ئەم هەفتەیە تیشک خرایە سەر چارەنووسی (ئەحمەد بوڵموش)، کە لە 1ـى نیسانی 1994 لە شارۆچکەی جزیرە دەستبەسەر کرابوو و لەو کاتەوە چارەنوسى نادیارە.

لە شاری ڕحا، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە هەفتەی 71ـەمیندا لەبەردەم پارکی نۆڤادا گردبوونەوەیەکی ئەنجامدا. لە گردبوونەوەکەدا چیرۆکی (فەخری ئینان) گێڕدرایەوە، کە 32 ساڵ پێش ئێستا کوژراوە و تا ئێستاش بکوژەکەی ئاشکرا نەکراوە.

لە شاری جۆلەمێرگ، چالاکییەکە لە هەفتەی 222ـەمیندا لە شەقامی هونەر لە شارۆچکەی گەڤەر بەڕێوەچوو. لەوێدا داوای ئاشکراکردنى چارەنووسی (فەهرەتین شەداڵ) کرا، کە لە 10ـى نیسانی 2008دا بێسەروشوێن کراوە.

لە شاری ئیزمیریش، بە بەشداریی جیهان ئایدن، هاوسەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، گردبوونەوەیەک لەبەردەم باڵەخانەی کۆنی سومەربانک ئەنجام درا. لەوێدا داوای دادپەروەری بۆ (سەباحەتین عەلی، عەلی ئیحسان داغڵی، ئایدن تەکای و نورەدین یەدیگۆڵ) کرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.