ئاژانسی هاوار بڵاویکردەوە، 400 دیلی هەسەدە گەیشتنە پارێزگای حەسەکە و لەلایەن دانیشتوانی شارەکەوە پێشوازییان لێکرا.
لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی 29ـی کانونی دووەمی نێوان هەسەدە-حکومەتی کاتیی ئەمڕۆ سێیەم کاروانی دیلەکانی ڕۆژاڤای کوردستان گەیشتنە پارێزگای حەسەکە و لەلایەن نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە، بنەماڵەی دیلەکان، دانیشتوانی شارەکە پێشوازییان لێکرا.
ژمارەی دیلەکانی ئەمڕۆی ڕۆژاڤای کوردستان لە 400 کەس پێکهاتووە و بریتین لە شەڕڤانان و خەڵکی مەدەنی. ئەمە سێیەم کاروانی دیلەکانی ڕۆژاڤای کوردستانە کە ئازاد دەکرێن و بڕیارە هەر لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان هەسەدە-حکومەتی کاتیی سەرجەم دیلەکانی دەست هەردوو لا ئازاد بکرێن.
