دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێران "ئیتلاعات" ڕایگەیاند: 123 کەسییان لە پارێزگاکانی سیمنان، هەمەدان و گیلان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیرکردووە.
دەشڵێن، 18 کەس لە پارێزگای هەمەدان بە تۆمەتەکانی سیخوڕی، خیانەت لە نیشتمان و پشتگیری لە هێزە دژبەرەکانی حکومەتی ئێران دەستگیرکراون و هاوکات دوو کەسیش لە پارێزگای سیمنان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە دەزگای هەواڵگری مۆساد و 102 کەسی تریش لە پارێزگای ئیلام بە تۆمەتی هاوشێوە دەستگیرکراون.
لەدوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران-ئەمریکا حکومەتی ئێران دەستی بە شەپۆلێکی بەرفراوانی دەستگیرکردن و ڕەشبگیری کردووە و ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل وایکردووە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ ڕوو لە هەڵکشان بکەن.