ڕاستەوخۆ

کەجەکە: یەکی گوڵان ڕۆژی تێکۆشان و یەک‌هەڵوێستیی هێزە دیموکراتیکەکانە

reset font size increase font size

کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی یەکی گوڵان ڕۆژی جیهانیی کرێکاران بڵاوکردەوەو دەڵێت، پێویستە یەکی گوڵان ببێت بە سەکۆیەکی هاوبەش بۆ ئیرادەی سەرجەم لایەنەکان کە خاوەنداریەتی لە کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک دەکات.

هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران بڵاوکردەوەو گوتی، "لە بارودۆخێکدا ڕۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆز دەکەین، سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەر لەنوێ لەلایەن هێزە هەژمونگەراکان دادەڕێژرێتەوە".

دەشڵێت، چارەنووسی تورکیا و باکوری کوردستان پەیوەندیی بە پڕۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و گەشەسەندنەکانی جەنگی جیهانی سێیەمەوە هەیە.

کەجەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، گەلی کورد گەلی سەدساڵ لەوەپێش نییەو لەماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا لە هەر چوار بەشی کوردستان بوونەتە خاوەن پێگەو هێزی تایبەت بەخۆیان. هەروەها گوتیشی، ئیتر گەلی کورد بەتەواوەتی خۆی بەڕێکخستن کردووەو یەکێکە لە هێزە کاریگەرەکان لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، پیویستە گەلی کورد بە سیاسەت و ڕێکخستنی خۆی، پێشوازی لە یەکی گوڵان بکات و داوای لە سەرجەم هێزە دیموکراتیکەکانی باکوری کوردستان و تورکیا کردووە، بەئیرادەیەکی هاوبەش خاوەنداریەتی لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکەن. 

کەجەکە داواشی لە گەلی کورد کردووە، بە ڕۆحی ئاگری نەورۆز بێنە ناو گۆڕەپانەکان و یەکی گوڵان پیرۆز بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.