ڕاستەوخۆ

کەجەکە: گەلی کورد لەسێدارەدانی چوار شۆڕشگێری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبیرناکات

reset font size increase font size

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕاگەیەنراوێکی لە بارەی 54ـیەمین ساڵیادی لەسێداردانی سێ شۆڕشگێڕی تورکیا و 16ـیەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی چوار شۆڕشێگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وهەروەها بیرهێنانەوەی هونەرمەندی شەهید هۆزان مزگین بڵاوکردەوە.

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، بەبۆنەی ساڵیادی لەسێدارەدانی سێ شۆڕشگێڕی تورکیا و چوار شۆڕشگێڕی پژاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. کەجەکە دەڵێت، 54 ساڵ بە سەر لەسێدارەدانی دەنیز گەزمیش، یوسف ئەسڵان و حوسێن ئینان دا تێپەڕی بە ڕێزدارییەوە یادی ئەم شۆڕشگێڕە مەزنانە دەکەینەوە کە بەهای مەزنیان بە تێکۆشانی سۆسیالیزم، دیموکراسی و ئازادیی گەلانی تورکیا بەخشیوە.

گوتیشی، ئەم سێ تێکۆشەرە لە کاتی لەسێدارەدانیاندا بەدروشمی "بژی خوشک و برایەتی گەلان" سەردەمێکی نوێیان لە تێکۆشانی دیموکراسی شۆڕشگێڕیی تورکیادا بنیادناوە.

لەبەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە، بەڕێزداییەوە یادی شۆڕشگێڕانی پژاک شیرین عەلەمهولی، عەلی حەیدەریان، فەرزاد کەمانگەر و فەرهاد وەکیلی دەکەینەوە کە لە 9ـی ئایاری 2010  لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە سێدارەدران.

کەجەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "حکومەتی ئێران بە لەسێدارەدانی ئەم چوار شۆڕشگێڕە دەیویست تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرکوت بکات، بەڵام نەیتوانی بگات بەو ئامانجەی. بە پێچەوانەوە گەلی کورد لە سەر بنەمای دڵسۆزیی بۆ ئەم شۆڕشگێڕانە، پەرەی بە تێکۆشانی ئازادیی داوە".

کەجەکە ڕاشیگەیاندووە، ڕژێمی ئێران لە بەرانبەر خواستە دیموکراسی و ئازادییەکانی گەلان سیاسەتی سەرکوتکردن، گوشار و لەسێدارەدان بەڕێوەدەبات، گۆڕانکاریی لە سیاسەتەکانی دروست ناکات و هەر ئەمەش وادەکات کێشەکان قوڵتر ببنەوە.

هاوکات لە بارەی ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند هۆزان مزگین کەجەکە دەڵێت، "هۆزان مزگین نەریتێکی کلتوری و هونەری شۆڕشگێڕی ئافراند. بەڕێزدارییەوە یادی دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین لەناو تێکۆشانماندا درێژە بە خواستی ئازادیی و وڵاتپارێزیی بدەین کە لەناو کەسایەتییە هونەرییەکەیدا بەدیدەکرا".

کەجەکە بەڵێنی هەمیشەیی کردنی هەبوونی گەلی کورد دەدات و دەڵێت، بەدڵنیاییەوە ژیانی ئازاد پێکدەهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.