پارتی ژیانی ئازادی کوردستان رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی هێرشه موشه‌كی و درۆنییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر حزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پژاك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هێرش بۆ سەر بنکەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێرشە بۆ سەر هاوپەیمانێتی حزبەکان و گەلی کورد و ترسی ڕژێمی ئێرانه لەو یه‌كگرتنه.
ده‌شڵێت، هێرش بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشانەى بێچارەیى ولاوازی کۆماری ئیسلامی و شهڕهنگێزییهتی به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد.