کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی جەژنی نه‌ته‌وه‌یی نەورۆز، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، نابێت گه‌لی كورد باجی ئه‌و جه‌نگه بدات كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كه‌جه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزبایی نه‌ورۆز له گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه، داواشی له خه‌ڵكی كوردستان كردووه، به ڕۆحی نەورۆز و یەکێتیی دیموکراتیک، ڕووبەڕووی ستەمکاریی سەردەم ببنەوە.
گوتوشیه‌تی "نەورۆزی ئەمساڵ لە کاتێکدا پیرۆز دەکرێت، زوحاکەکانی سەردەم، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووەتە گۆلی خوێن".
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا،
كه‌جه‌كه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، تێكۆشان بۆ ئازادكردنی عه‌بدوڵا ئۆجالان، دامه‌زرێنه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان، به‌هێزتر بكرێت.