گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و جێگه‌ی قبوڵكردن نییه.
سه‌باح نو‌عمان گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به ماڵپه‌ری شه‌فه‌ق نیوزی گوتووه "به ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن گروپه چه‌كداره له‌یاساده‌رچووه‌كان، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و جێگه‌ی قبوڵكردن نییه، چونكه ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كورستان به‌شێكه له ئاسایشی نیشتمانیی عێراق".
سه‌باح نو‌عمان باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌ر گروپ و لایه‌نێك كاری تێكده‌رانه‌ی له‌و جۆره بكات و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بخاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌وڵی جدیی ده‌ده‌ن بۆ ده‌ستگیركردنیان، چونكه حكومه‌تی عێراق دوچاری شه‌رمه‌زاریی ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، گروپه چه‌كداره عێراقیه‌كان كه خۆیان به مقاوه‌مه‌ی عێراقی ده‌ناسێن، زیاتر له 300 هێرشیان به درۆن و موشه‌ك كردووه‌ته سه‌ر ناوچه و دامه‌زراوه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان.