ڕاستەوخۆ

کۆڵبەرێکی تەمەن 18 ساڵ بە تەقەی هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان گیانی لەدەستدا

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی "کۆڵبەرنیوز"، گەنجێکی کۆڵبەر بە ناوی سەڵاح خۆشنەمەک، لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لەم گەنجە تەمەن 18 ساڵانە کردووە، کە خەڵکی گوندی "دووماڵە"ی سەر بە شاری مەریوانە، و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دەستبەجێ لەو شوێنەدا گیانی لەدەستداوە.

ئەمە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی کۆڵبەرانە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا؛

پێش ئەم ڕووداوەش، ڕۆژی هەینی ڕابردوو کۆڵبەرێکی تەمەن 57 ساڵ کە باوکی پێنج منداڵ بوو، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدابوو.

 دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە جارێکی دیکە سەرنجی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی بۆ سەر ئەو مەترسییە گەورانە ڕاکێشایەوە کە ڕووبەڕووی ژیانی کۆڵبەران دەبنەوە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.