ڕاستەوخۆ

کۆنفرانسی ژنانی خۆجێی لە ئامەد: دەبێت شار و فەزای ئازاد بونیاد بنرێن

reset font size increase font size

کۆنفرانسی ژنانی بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێییە دیموکراتیکەکان کە بڕیارە دوو ڕۆژ بەردەوام بێت، لە هۆڵی ئالی ئەمیریی سەر بە شارەوانیی ئامەد دەستیپێکرد.

لە کۆنفرانسەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لە دژی عەقڵییەتی باوکسالاری، شار و فەزای ئازاد بونیاد بنرێن و بۆ ژیانێکی شایستە بۆ ژنانیش دابین بکرێن.

داواش دەکەن تێکۆشانی "ژن، ژیان، ئازادی" گەشەی پێبدرێت.

کۆنفرانسەکە بە دروشمی "بە ئیرادەی ژنان دەبینە کۆمۆن؛  بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێییەکان کۆمەڵگەی ئازاد دەچێنین" بەڕێوەچوو.

تێیدا چیدەم کڵچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە)، پەرلەمانتارانی دەم پارتی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە جلی کوردییەوە بەشدارییان تێدا کرد.

نەسلیهان شەدال، هاوسەرۆکی یەکێتیی شارەوانییەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (گاب)، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند کە لە مێژوودا هەمیشە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە بە پێشەنگایەتیی ژنان بووە، بەڵام عەقڵییەتی باوکسالاری هەوڵی گۆشەگیرکردنی دەستکەوتەکانی ژنانی داوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم کۆنفرانسە لە چوارچێوەی ئەو قۆناغی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـەدایە کە عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە و ئامانجی سەرەکیشیان کۆمەڵایەتیکردنی ئەم بنەمایە و کۆمۆناڵبوونە.

هیوایشی خواست کۆنفرانسەکە ببێتە مایەی ئازادیی فیزیکیی ئۆجالان، ناسینی پێگەی زمان و کولتووری کوردی و چەسپاندنی ئیرادەی ژنان.

دواتر چیدەم کڵچگون ئوچار، هاوسەرۆکی دەبەپە، ئاماژەی بە تێکۆشانی بەهێزی ژنان لە هەر چوار پارچەی کوردستان کرد کە پێشەنگایەتی بۆ جیهانێکی نوێ دەکەن.

ئوچار لە بەشێکی گوتارەکەیدا سەرکۆنەی لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرمایەداری تورک (ڕەحمی کۆچ)ـی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان ئەم سیستەمە پیاوسالارییە دەگۆڕن.

لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە پاشەڕۆژی ناوچەکە بەندە بە سیستەمێکی دیموکراتیک، دۆستی ژینگە و ئازادیی ژنان، و داوای مەزنکردنی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کرد بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.