ڕاستەوخۆ

کۆمیسیۆنی چاودێری لە پەرلەمانی تورکیا؛ ژمارەی ئەندامان لە نێوان 15 تا 20 کەسدا دەبێت

reset font size increase font size

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لەگەڵ نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە بە مەبەستی دانانی بنەما و دیاریکردنی ژمارەی ئەندامانی "کۆمیسیۆنی چاودێری" کە بڕیارە لە پەرلەماندا پێکبهێنرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، لەم کۆبوونەوەیەدا ڕێکار و بنەماکانی کاری کۆمیسیۆنەکە و ژمارەی ئەندامەکانی یەکلایی دەکرێنەوە. ئاکپارتی دەیەوێت کۆمیسیۆنەکە قەبارەیەکی سنوورداری هەبێت و زۆر فراوان نەبێت، لەم چوارچێوەیەشدا باس لەوە دەکرێت کە ڕەنگە ژمارەی ئەندامەکانی لە نێوان ١٥، ١٧ یان ٢٠ کەسدا بێت.

هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا چارەنووس و شێوازی ئەندامێتیی ئەو پارتە سیاسییانەش کە گرووپی پەرلەمانییان نییە، ڕوون دەبێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.