ڕاستەوخۆ

کۆمپانیای سۆمۆ: داهاتی نەوتی مانگی شوبات نزیكەی 7 ملیار دۆلار بووە

reset font size increase font size

 کۆمپانیای سۆمۆ ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی عێراقی بۆ مانگی شوباتی ڕابردوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا داهاتی بەدەستهاتوو گەیشتووەتە نزیكەی حەوت ملیار دۆلار.

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕاگەیەنراوێکی لەسەر داهاتی نەوتی مانگی شوبات بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆی نەوتی خاوی هەناردەکراو لەو مانگەدا گەیشتووەتە 99 ملیۆن و 872 هەزار بەرمیل، داهاتی گشتیی ئەم بڕە نەوتەش بریتی بووە لە شەش ملیار و 814 هەزار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین بڕی هەناردەکردن لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە بووە، کە بڕەکەی گەیشتووەتە 93 ملیۆن و 349 هەزار و 480 بەرمیل.

سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوەکەی سۆمۆدا هاتووە، کە پێنج ملیۆن و 551 هەزار و 610 بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.