بەپێى زانیارییەکان، کۆبوونەوەی هاوپەیمانى چوارچێوەی هەماهەنگى بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆسبەى یەکشەممە دواخرا.
هاوکات، ئێوارەى دوێنێ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه سیاسییه‌کانییەوە نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، بریار درا کاتژمێر 8ـى ئەمشەو كۆبوونه‌وه‌كه ئەنجام بدرێت.
دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار لە ڕۆژی 11ـی ئه‌م مانگه، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 76ـی ده‌ستور ماوه‌ی 15 ڕۆژ له‌به‌رده‌م هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بکات، ئه‌و واده‌یه‌ش له ڕۆژی 26ـی ئەم مانگە واتە سبەى كۆتایی دێت.