ڕاستەوخۆ

کچێکی کورد بە شاجوانی ئەڵمانیا بۆ ساڵی 2026 هەڵبژێردرا

reset font size increase font size

لە فێسیڤاڵێکی پڕ لە کێبڕکیدا و لەنێو هەزار و 600 ڕکابەردا لە سەرانسەر ئەڵمانیەوە، چالاکوانێکی کوردی لەدایکبووی قامیشلوی ڕۆژئاوای کوردستان، تاجی شاجوانی ئەڵمانیای 2026ـی بردەوە.

ڕۆز مۆندی، کە ناوی ڕاستەقینەی دوعا فارسە، کچێکی تەمەن 26 ساڵە و بە ڕەچەڵەک کوردە، لە قامیشلۆی رؤژئاوای کوردستان لەدایک بووە، بەڵام لە تەمەنی پێنج ساڵیەوە لەگەڵ خێزانەکەی بەهۆی شەڕەوە کۆچیان بۆ ئەڵمانیا کردووە.

ڕۆز، چالاکوان و گەیمەرێکی بەناوبانگی ئەڵمانیایە، کاریگەرییەکانی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە پێشتر ناسێنراوە، چونکە لە ساڵی 2025دا وەک "ستریمەری ساڵ" هەڵبژێردرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەوە، لایڤ دەکاتەوە و باس لە کولتوری ئۆنلاین، ڕەگەزپەرستی، ئەزموونەکانی وەک ژنێک لە جیهانی یاریکردندا دەکات.

دوابەدوای هەڵبژاردنی وەک شاجوانی ئەڵمانیا بۆ ساڵی 2026، ڕۆز لە گوتارێکدا گوتی: "دەبوو دوو هێندەی پیاوان زیاتر کاربکەم بۆ ئەوەی بناسرێم.."

باسی لە جیاوازی تێڕوانین لەنێوان ژن و پیاودا کرد، ئاماژەی بەوەشکرد: "کاتێک پیاوێک خۆپەرست دەبێت، پێی دەگوترێت سەرکردە یان سەرۆک یاخود گەورە، بەڵام ئێمەی ژنان بە شەیتانی گەورە وەسف دەکەن!"

لە کۆتای وتارەکەشیدا ڕۆز گوتی: " ئێمە تەنها شەڕ بۆ خەونەکانمان ناکەین، بەڵکو دژی ژنکوژی و بچووککردنەوەی ڕۆڵی ژنانین لە جیهاندا"

پاشان ئامانجی خۆی بۆ ئەم ساڵی شاجوانی ئەڵمانیا دەربڕی و گوتی: "دەمەوێت ببمە خوشکێکی گەورە بۆ هەموو ژنێک کە لە ئێستادا گومانی لە خۆی هەیە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.