بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، 93%ـی هاوبەشان بڕی یهك ههزار بۆ 100 هەزار دینار پارەی کارەبایان بۆ هاتووەتەوە، داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات هەر پرسیارێک یان تێبینییهكیان هەیە، با ئەمڕۆ شەممە سەردانیان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕوونکردنەوەی لەبارەی پسووڵەی کارەبای دانیشتووانی شاری سلێمانی و دەوروبەری داوە دهڵێ، کۆی گشتیی هاوبەشانی ماڵان، بازرگانی، میری، پیشەسازی و کشتوکاڵ دەگاتە 362,745 هاوبەش، پارەی گەڕاوە بۆ 93٪ـی هاوبەشان لە 20/12/2025 تاوەکو 20/1/2026 لەنێوان یهك ههزار بۆ 100ههزار دینار بووە.
سەبارەت بەو پسووڵانەی بڕی پارەکەیان زۆرە و لە ملیۆنێک دینارەوە تاوەکو ملیارێک دینارە، کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو شوێنانە بریتین لە "کارگە گەورەکانی ئاسن، چیمەنتۆ، مۆڵە گەورەکان و پڕۆژە پیشەسازیی و بازرگانییەکان.