لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی هەسەدە-دیمەشق، بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه دووەم کاروانی کۆچبەران بگەڕێنەوە زێدی خۆیان له عەفرین .
کاروانی دووەمی کۆچبەران لە 200 خێزان پێکدێن لە قامیشلۆوە دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان له عەفرین.
دوێنێ یەکەم کاروانی کۆچبەران 400 خێزانی عەفرینی بوون گەڕانەوە زێدی خۆیان .
بە گوێرەی ئەنجوومەنی کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و قۆناغ به قۆناغ به كۆچبه‌ران ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا له ساڵی 2018 بۆ سه‌ر عه‌فرین و سه‌رێكانی و به‌شێك له ناوچه‌كانی دیكه، هه‌زاران خێزانی كوردی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری، ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژاڤای كوردستان بوون.