سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، دوژمن با بزانێت، هەر کارێک بکەن، بێ گومان وەڵامێکی هاوسەنگ و دەستبەجێمان دەبێت و هیچ شەڕەنگێزییەک بێ وەڵام نامێنێتەوە.
محەمەد باقر قالیباف لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، بێ دوودڵی و بەبێ لێبوردن، ئەگەر دوژمن هێرش بكهن سهر ژێرخانی ئێران، ئێمەش ژێرخانەکانیان دەکەینە ئامانج.
ئەم لێدوانەی قاڵیباف لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ، پیت هەگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران بە تەنیا ماوەتەوە و دهۆڕێت.