ڕاستەوخۆ

ژنە چالاکوانێکی ئێرانی سزای شەش مانگ به‌ندكردنی بەسەردا سەپێنرا

reset font size increase font size

له‌ ئێران ژنە چالاکوانی بواری سیاسی سزای پێنج ساڵ به‌ندكردنی ڕاگیراو و شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی هەنگاو سەپیدە قولیان ژنە چالاکوانی ئێرانی سزاكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، سزاکەش لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەشهەد دەرکراوە و بەهۆی ئامادەبوونی قولیان لە مەراسیمی یادکردنەوە "خەسرەو عەلیکوردی" پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ کە بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداوە بوو.

خێزانەکەشی ڕایانگەیاندووە، قولیان بێبەشکراوە لە مافی وەرگرتنی مۆڵەت کە کۆتایی بە سزاکەی دەهێنێت و هێزە ئەمنییەکانی ئێران بێ بوونی هیچ پاساوێک بەردەوامن لە ڕاگرتنی لە زیندان.

سپیدە قولیان خەڵکی شاری دێزفولی خوزستانەو ماوەی چەندین ساڵه‌ بەهۆی هەڵوێستەکانی بەرانبەر بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران چەندینجار دەستگیرکراوەو لە ئێستاشدا لە زیندانی ئەڤینی شاری ورمێ ڕاگیراوه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.