ڕاستەوخۆ

ژنە ئەکادیمیستێکی کورد لە ئەمریکا دوو خەڵاتی باڵای جیهانی بەدەستدەهێنێت

reset font size increase font size

کۆمەڵەی زانستە سیاسییەکانی ئەمریکا (APSA) دوو خەڵاتی زانستی و ئەکادیمیی باڵای بەخشییە ژنە لێکۆڵەر و زانای کورد، د. ڕۆنای باکان، ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ تێزی دکتۆراکەی کە تێیدا بە شێوازێکی زانستی و مەیدانی، پەردەی لەسەر سیاسەتەکانی گۆڕینی دیمۆگرافیا و بەکارهێنانی خاک و کەلەپوور دژی شوناسی کوردی لە باکووری کوردستان (تورکیا) لاداوە.

ئەم سەرکەوتنە دەنگدانەوەیەک و شانازییەکی گەورەی لە ناوەندە ئەکادیمییەکانی جیهاندا بۆ ژنانی کورد تۆمار کرد.

 دوای ئەوەی د. ڕۆنای باکان، کە دەرچووی بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەناوبانگی "جۆنز هۆپکینز"ی ئەمریکییە، بەهۆی دکتۆرانامەکەیەوە لەژێر ناونیشانی "شارسازیی دژەقۆڕغکاری: زەوی و کەلەپوور لە ناوچە کوردییەکانی تورکیادا"، توانی سەرنجی لێژنەی دادوەریی نێودەوڵەتی ڕابکێشێت.

خەڵاتەکان و گرنگیی توێژینەوەکە

ئەم خانمە ئەکادیمیستە کوردە لە یەک کاتدا دوو خەڵاتی جیاوازی پێبەخشرا:

خەڵاتی باشترین تێزی دکتۆرا: لەلایەن بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (MENA) کە ساڵانە تەنیا دەدرێتە ناوازەترین و کاریگەریترین تێز کە بەرگریی لێکرابێت.

خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەت بۆ باشترین توێژینەوەی مەیدانی: لەلایەن بەشی دیموکراسی و ئۆتۆکراسیی کۆمەڵەکەوە، بەهۆی بوێری و وردکارییەکەی لە کۆکردنەوەی زانیاری لە ناوچە دژوارەکاندا.

لیژنەی دادوەری کۆمەڵەی زانستە سیاسییەکانی ئەمریکا لەبارەی کارەکەی د. ڕۆنای باکانەوە نووسیویەتی:

"ئەم دکتۆرانامە نایابە، نموونەی هەرە بەرزی ئەو توێژینەوانەیە کە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێن، باکان توانیویەتی تێڕوانینێکی تەواو نوێ، ڕەسەن و داهێنەرانە پێشکەش بکات کە لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی زانیاریی مەیدانیی ناوازە لە ناوچەیەکی پڕ لە تەحەدی و ململانێدا داڕژاوە."

هەنگاوی داهاتووی ئەم خانمە سەرکەوتووە

د. ڕۆنای باکان لە ئێستادا وەک لێکۆڵەری پۆست-دکتۆرا لە پەیمانگای زانکۆی ئەوروپی (Max Weber Postdoc) کار دەکات.

وەک دەستکەوتێکی مەزنی دیکەش بۆ ژنانی کورد لە بواری زانستە مرۆییەکاندا، بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا وەک یاریدەدەری پرۆفیسۆر (Assistant Professor) لە زانکۆی بەناوبانگی "فۆڕدهام" (Fordham University) لە ئەمریکا دەستبەکاربێت و وانە بڵێتەوە.

.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.