ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسایشی سلێمانی ژمارەیەكی دیكەی لە دەستگیركراوانی لالەزار ئازاد كرد، لەناو دەستگیركراواندا ئەفسەری پلە باڵای تێدایە.
یەكێك لە پارێزەرانی دەستگیركراوانی لالەزار بە میدیاكانی راگەیاند، چەند كەسێكی دیكە لە دەستگیركراوانی لالەزار ئازاد كراون، یەكێك لەوانەش ئازاد كراوە كەریم حاجی عەلی، شۆفێری تایبەتی لاهوور شێخ جەنگی بووە و پلە سەربازییەكەی عەقیدە.
دەشڵێ، یەكێكی دیكە لەوانەی ئەمڕۆ ئازاد كراوە عەباس عەبدولقادر حەسەنە و ئەویش پلەی ئەفسەری هەیە و شۆفێری شێخ لاهوور شێخ جەنگی بووە.
دوای ئەوەی لاهوور شێخ جەنگی رازینەبوو خۆی رادەست بكات، شەوی 22ی ئابی 2025، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی، هێرشیان كردە سەر هۆتێل لالەزار، دوای سێ كاژێر رووبەڕووبوونەوە، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ژمارەیەك لە ئەندامانی هێزی چەكداری
لاهوور شێخ جەنگی كە بەهێزی دوو پشك ناسراون دەستگیركران، لە ماوەكانی رابردوشدا بە چەند قۆناغێك ژمارەیەك لەو دەستگیركراوانە ئازادكران.
رۆژی 12ی مانگی رابردوش بۆ یەكەمجار، لاهوور شێخ جەنگی چووە بەردەم دادوەر لە دادگای سلێمانی، دادوەر بڕیاریدا بۆ وردبینیكردن تێیدا دۆسیەكەی رەوانەی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی كوردستان لە هەولێر و بكرێت و لەوێ بڕیاری لە بارەوە بدرێت.