ڕێبوار ته‌ها سه‌ردانی پارێزگاری نوێی كه‌ركوكی كرد و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێكرد.
ڕێبوار تەها جێگری پارێزگاری كه‌ركوك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چاویکەوت بە محەمەد سەمعان پارێزگاری کەرکوک و هەردوولا ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی دوولایەنەیان تاوتوێکردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له خزمەتكردن بە پێداویستییەکانی قۆناغی نوێی ئیدارەی کەرکوک كردوه‌ته‌وه.
سه‌ردانه‌كه دوای ئه‌وه دێت، ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و سوننه‌كان و به‌ره‌ی توركمانی، ئاڵوگۆڕ له پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كرا، رێبوار ته‌ها ده‌ستله‌كاركێشایه‌وه و محه‌مه‌د سه‌معان كاندیدی به‌ره‌ی توركمانی وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژێردرا.