یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، له عێراق چه‌ند هۆكارێك وایانكردووه گه‌ره‌نتی موچه‌ی مانگه‌كانی داهاتووی ئه‌مساڵ نه‌كرێت.
ڕێباز حەملان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ناردنی موچه‌ی مانگی چواری مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا نییه، به‌ڵام بۆ مانگه‌كانی دواتر گه‌ره‌نتی ناردنی ناكرێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ناسه‌قامگیری دۆخی سیاسی عێراق و كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عێراق بە ڕوونی ئاگاداری گرفتەکانی کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتە کە کاریگەریی لەسەر داهات ده‌بێت.
له باره‌ی دۆخی سیاسی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتیش حه‌ملان باسی له‌وه‌كرد، پێشتر ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ردولایان كراوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ته‌نها دابه‌شكردنی پۆسته سیادییه‌كان ماون.
گوتیشی، پارتی ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن.