ڕاستەوخۆ

ڕۆیتەرز: بۆ یەکەمجار لە مێژوودا هەناردەی نەوتی ئێران لە گەرووی هورمز بە تەواوی ڕاوەستا

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە کە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، هەناردەی نەوتی خاوی ئێران لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بۆ ماوەی حەوت هەفتەیە بەتەواوی ڕاوەستاوە، ئەوەش بەهۆی سەرکەوتنی گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکاوە بۆ ڕێگریکردن لە سەرەکیترین سەرچاوەی داهاتی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بە پێچەوانەی سزاکانی ڕابردوو کە تێیاندا نەوتی ئێران هێشتا دەگەیشتە دەستی کڕیارەکان، ئەم گەمارۆ ڕاستەوخۆیە ڕێگریی لە گەیشتنی بارە نەوتییەکانی ئێران بۆ چین کردووە و گوشارێکی بێوێنەی خستووەتە سەر دارایی و یەدەگی دراوی تاران. ئامارەکان دەردەخەن کە بارکردنی نەوتی ئێران لە مانگی ڕابردوودا بۆ ٢٢٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، لە کاتێکدا پێشتر ڕۆژانە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل بووە.

هێزی دەریاییی ئەمریکا لە ڕێگەی پشکنینی توندی کەشتییەکانەوە ڕێگە بە دەربازبوونی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران نادات، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی ئەو کەشتییانەی پێشتر نەوتیان گواستووەتەوە، ئێستا نەتوانن بۆ بارکردنی نوێ بگەڕێنەوە بۆ بەندەرەکانی ئێران و لە دەریادا پەکیان بکەوێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.