ڕاستەوخۆ

ڕۆژنامەی جمهوریەت: بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی ئاشتی پەرلەمان کارەکانی دەستپێدەکات

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی جمهوریەتی نزیک لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا، وردەکاریی نەخشەڕێگای پڕۆسەی چارەسەری ئاشکرا کرد، کە بڕیارە دوای پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان لە پەرلەمانی تورکیا دەستپێبکات.

 بەگوێرەی ئەو زانیارییەی ڕۆژنامەکە بڵاوی کردووتەوە، حکومەتی تورکیا بۆ کۆبوونەوەکانی پەرلەمان سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی، دانانی تەواوەتی چەک لەلایەن پەکەکەوە، کردووتەوە مەرجی پێشوەختە بۆ هەر جۆرە چاکسازییەکی یاسایی و دیموکراتی.

 بڕیارە لەبارەی پڕۆسەکەوە، نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، دوای جەژن زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەستپێبکات بە مەبەستی گەیشتن بە سازانێکی نیشتمانی. لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی جمهوریەت ئاماژەی بەوەش کردووە، خاڵی یەکلاکەرەوە لەم پڕۆسەیەدا، ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت) دەبێت.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی باس کردووە، بەگوێرەی پلانەکە، هیچ هەنگاوێک بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سزادان و دژە تیرۆر نانرێت، هەتاوەکو میت بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە و دانانی تەواوەتیی چەک" پشتڕاست نەکاتەوە.

 لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەی جمهوریەتدا هاتووە، پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) دەیەوێت ئەم پڕۆسەیە وەک زەمینەسازییەک بۆ تێپەڕاندنی دەستوورێکی نوێ بەکاربهێنێت، تا چەند ساڵێکی تریش لە دەستەڵاتدا بمێنێتەوە.

 ئەم جوڵە نوێیەی پەرلەمان هاوکاتە لەگەڵ پەیامەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، کە ڕایگەیاندووە، دەیانەوێت ئەم دۆسێیە بەبێ کێشە بگەیەننە ئەنجام.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.