دوای دوو ڕۆژ لە دەستگیرکردنی، جووتیار ڕەسووڵ پەیامنێری پایتەخت میدیا لەلایەن ئاسایشی گشتی سلێمانییەوە بە کەفالەت ئازاد کرا.
پەیجی پایتەخت میدیا لە فەیسبووک ڕایگەیاند، جووتیار ڕەسووڵ دوای 53 کاتژمێر لە دەستگیرکردنی بە کەفالەت ئازاد کرا.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی ڕابردوودا، ئەو دەزگا میدیاییە ڕایگەیاندبوو، پەیوەندییان بە پەیامنێرەکەیانەوە پچڕاوە و لە ڕۆژی سێشەممەوە شوێنبزر بووە.
پێشتریش دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، لە بارەی دەستگیرکردن و دیار نەمانی ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕایگەیاندبوو، ناوبراو لە سەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کراوە.