کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەینێ ڕۆژی هەینی کەشوهەوا خۆش بێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارەشدا کەشەکە دەگۆڕێ بۆ نیمچە هەور و لە درەنگانی شەویشدا ئەگەری نمەباران هەیە لە چەند ناوچەیەک، بە تایبەتیی ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان.
هەروەها پێشبینی ئەوەشیکردووە، ڕۆژی هەینی بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە پلەیەک بۆ دوو پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما بەرزببنەوە.
پلەی گەرما لە شاری سلێمانی 25 پلەی سیلیزی دەبێت، لە شاری هەولێر 26 پلەی سیلیزی، لە دهۆک 26 پلەی سیلیزی، لە پارێزگای هەڵەبجە 26 پلەی سیلیزی و لە پارێزگای کەرکوکیش 29 پلەی سیلیزی دەبێت.