ڕاستەوخۆ

ڕوسیا و کۆریای باکور ڕێککەوتننامەیەکی نوێی هاوکاریی سەربازی واژۆ دەکەن

reset font size increase font size

مۆسکۆ و پیۆنگیانگ کار بۆ جێبەجێکردنی پلانێکی سەربازیی درێژخایەن دەکەن کە تاوەکو ساڵی 2031 بەردەوام دەبێت.

ئاندرێ بێلۆسۆڤ، وەزیری بەرگریی ڕوسیا، لە سەردانەکەیدا بۆ پیۆنگیانگ لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور کۆبووەوە.

لە دیدارەدا وەزیری بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی کۆریای باکور گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دروستکردنی هاوکارییەکی سەربازیی بەردەوام و درێژخایەن لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

بە گوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ڕوسیا و کۆریای باکور ئامادەکاریی دەکەن لەمساڵدا "پلانی هاوکاریی سەربازیی ڕوسیا و کۆریا" بۆ ساڵانی 2027 تاوەکو 2031 واژۆ بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.