ڕاستەوخۆ

ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی و نیشتمانی لە پەرلەمانی تورکیا پەسەندکرا

reset font size increase font size

ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی و نیشتمانی لە پەرلەمانی تورکیا پەسەندکرا، ئۆجالانیش ده‌ڵێ، یەکگرتنی کورد دەبێتە یەکێک لە پایە بنەڕەتییەکانی کۆمار.

 ڕاپۆرتەکە بە زۆرینە و 47 دەنگی بەڵی بەرامبەر بە 2 دەنگی نەخێر و یەک دەنگی پوچەڵ پەسەندکرا، بڕیارە ڕەوانەی ئەنجومەنی گەورەی نیشتمانی تورکیا بکرێت.

شاندی ئێمڕاڵی لە ڕاگەیندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی 16 شوباتی 2026 لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ڕێبەر ئاپۆ وتوویەتی، یەکگرتنی کورد دەبێتە یەکێک لە پایە بنەڕەتییەکانی کۆمار، ئەمەش بنیادنانی سەدەی نوێ تەنانەت هەزارەیەکی نوێیە بۆ کورد.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو پرۆسەیەی ئێمە لەدوای خۆمان بەجێمانهێشتووە لە بنەڕەتدا توانا و هێزی ئێمەی بۆ دانوستان سەلماندووە، ئەمەش وایکردووە لە سیاسەتی توندوتیژی و دابەشبوونەوە بەرەو سیاسەتی یەکگرتنی دیموکراسی هەنگاو بنێین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا پێویستە لەگەڵ واقیعە کۆمەڵایەتییە بنەڕەتییەکان بگونجێت، ئێستاش قۆناغی کۆتاییهێنان بە سیاسەتی نکۆڵیکردن لە کورد و زمانی کوردییە.

پێشتر نوعمان کورتولموش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ڕایگەیاندبوو، ئەوان خوازیارن لە مانگی ڕەمەزاندا یاسای نوێ سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەربکرێت و پڕۆسەکە بە فەرمی چووەتە قۆناغی دووەمه‌وه‌ كه‌ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ یاسایی و كارگێڕییه‌كانه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.