ڕاستەوخۆ

چەکدارانی حكومه‌تی سوریا گونده‌كانی كۆبانێ تاڵان ده‌كه‌ن

reset font size increase font size

چەکدارانی سەر بە لیواکانی حەمزات و عەمشات، کە لەژێر چەتری وەزارەتی بەرگریی سوریا کاردەکەن، دەستیان گرتووە بەسەر، ئامێرە کشتوکاڵییەکان و کەلوپەلی ناوماڵ و تەنانەت دەرگا و پەنجەرەی خانووی گوندەکانی سنووری کۆبانێ.

چالاکوان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە شاری کۆبانێ رایانگەیاندووە، شەپۆلێکی بەرفراوانی تاڵانکردن و وێرانکاری، گوندەکانی دەوروبەری شاری کۆبانی گرتووەتەوە.

رۆژنامەنووس دەلیل رەمەزان، بە دەنگی ئەمریکای وتووە، لە کۆی 120 گوندی باشوری کۆبانی کە لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکانی حکومەتی کاتیی دیمەشق دان، 100 گوندیان تاڵان و وێران کراون. 

بەشی کوردیی دەنگی ئەمەریکا، لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، چەکدارەکان هیچیان بۆ خەڵکی ئاوارە جێنەهێشتووە و دوای تاڵانکردن، ئاگریان لە ماڵەکانیان بەرداوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، کاولکاریی و تاڵانکردن تەنها کۆبانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو ماڵە کوردەکانی تەبقە و رەقاش رووبەڕووی هەمان چارەنووس بوونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.