ڕاستەوخۆ

چەند ناوچەیەکی ئێران بۆردومان كران

reset font size increase font size

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر چەندین شار و ناوچەی جیاوازی ئێران بەردەوامییان هەبوو، له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ بیستران.

بە گوێرەی زانیاریی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە شارەکانی شیراز، ئەسفەهان، شاهینشار و بەندەرعەباس بیستراوە، پێشتریش لە کاتژمێرەکانی کۆتایی شەوی چوارشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شاری لامرد لە باشوری پارێزگای فارس کرابووە ئامانج.

هەر لە چوارچێوەی ئەم هێرشانەدا، چەندین تەقینەوەی بەهێز لە شارەکانی تاران، کەرەج، شەهریار و مەشهەد ڕوویانداوە، بەڵام بەهۆی ڕاگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت، وردەکاریی زیاتر لەبارەی شوێنە ئامانجکراوەکان ئاشکرا نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل شەوی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی چەندین نه‌خشه‌ و وێنە ڕایگەیاند، ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج بریتی بوون لە بنکەکانی بەرهەمهێنانی چەک و بارەگاکانی سوپای پاسداران، کە زۆربەیان لە تاران و ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای ئێران هەڵکەوتوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.