وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاویكردەوە، پشتگیریی لە ڕێبەری نوێی ئێران موجتەبا خامنەیی دەكەن و دژی ئەوەن هەر جۆرە هێرشێکی بکرێتەسەر. وەزارەتەکە ئاماژەی بۆ ئهوهش كردووه، دیاریکردنی ڕێبەری نوێی ئێران لە چوارچێوەی دەستوری ئەو وڵاتەدایە و یاساییە.
وهزارەتی دهرهوهی چین دهشڵێت، وڵاتهكهی دژی هەر جۆرە هێرش و دەستێوەردانێکی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیلە لە ئێران و دهیانهوێت بە زووترین کات ئاگربەست لەنێوان لایەنەکاندا ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پشتگیریی لە یەکپارچەیی خاکی ئێران دهكهن و دژی هەرجۆرە دەستێوەردانێکی ناوخۆیی و دەرەكین بۆ سهر ئهو وڵاته.