پاش تێپەڕبوونی ١٢٥ ڕۆژ بەسەر کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران و ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەی لە هێرشێکی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکادا، ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و بەڕێکردنی تەرمەکانیان لە تاران دەستیپێکرد.
ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" بڵاویکردەوە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵای وڵاتان و میوانە بیانییەکان لە تاران ئامادەن، لەوانە وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆی وڵاتانی ناوچەکە، جێگری کۆنگرەی گەلی چین، سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکەدا.
بەگوێرەی بەرنامەی ڕاگەیەندراوی بەرپرسانی ئێران، پرۆسەی بەڕێکردنی تەرمەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
تاران:دەستپێکردنی ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی.
قوم:گواستنەوەی تەرمەکان بۆ ئەنجامدانی مەراسیمێکی دیکە.
نەجەف و کەربەلا:بڕیارە لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی ئەم مانگەدا تەرمەکان بۆ بەجێهێنانی ڕێوڕەسمی ئایینی بگەیەنرێنە عێراق.
مەشهەد:کۆتاییهاتنی مەراسیمەکان و بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو.