ڕاستەوخۆ

چین لە پێشەنگی ئابووریی ئاسیادا مایەوە

نوێترین ئامارەکانی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو بۆ ئەمساڵ نیشانی دەدات، ئابووریی چین بە بەرهەمی ناوخۆیی کە بڕەکەی زیاتر لە 20 ترلیۆن دۆلارە، وەک گەورەترین ئابووریی ئاسیا ماوەتەوە.

reset font size increase font size

بە گوێرەی ئامارەکانی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو بۆ ساڵی 2026، چین بە جیاوازییەکی زۆر و بە کۆی 20.85 ترلیۆن دۆلار وەک گەورەترین ئابووریی لە ئاسیا دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا ژاپۆن و هیندستان کێبڕکێیەکی توند بۆ بەدەستهێنانی پلەی دووەم دەکەن.

دوای چین، وڵاتی ژاپۆن بە 4.38 ترلیۆن دۆلار و هیندستان بە 4.15 ترلیۆن دۆلار، لە پلەکانی دووەم و سێیەمی ڕیزبەندیییەکدا جێگیر بوون.

هەروەها هەر یەک لە وڵاتانی تورکیا بە 1.64 ترلیۆن دۆلار لە پلەی شەشەم، ئێران بە 300.29 ملیار دۆلار لە پلەی 21 و عێراق بە 264.78 ملیار دۆلار لە پلەی 23ـیەمینی ڕێزبەندییەکەدا جێگیربوون.

ئاسیا بە گەورەترین ئابووریی لە جیهاندا دادەنرێت، بە جۆرێک کۆی بەرهەمی ناوخۆیی دەگاتە نزیکەی 116 تریلیۆن دۆلار، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەی دانیشتووانی ئەم کیشوەرە نزیک دەبێتەوە لە 5 ملیار کەس.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.