ڕاستەوخۆ

چیا کۆبانێ بەفەرمیی وەک جێگری فەرماندەی فیرقەی 60ـی سوپای سوریا دەستبەکاربوو

reset font size increase font size

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، چیا کۆبانێ بەفەرمیی وەک جێگری فەرماندەی فیرقەی 60ـی سوپای عەرەبی سوریا دەستبەکاربوو، فیرقەکە لە پارێزگاکانی حەسەکە و حەلەب جێگیر دەکرێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنامەی 29ـی مانگی یەکی ئەمساڵ، ئەمڕۆ حاجی محەمەد نەبۆ ناسراو بە چیا کۆبانێ، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە بەفەرمیی وەک جێگری فەرماندەی فیرقەی 60ـی سوپای عەرەبی سوریا دەستبەکاربوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزە سەربازییەکان و تێکەڵکردنییانە بە سیستەمی بەرگریی سوریا.

پێکهاتەی فیرقەی 60ـی سوپای عەرەبی سوریا لە پارێزگای حەسەکە لە سێ لیوا پێکدێت و ئەندامانی پێشووی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە خۆ دەگرێت. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.