بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فورات، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی پاکستان، میسر، سعودیە و تورکیا، لە "ئیسلام ئاباد"ـی پایتەختی پاکستان کۆبوونەوە و کەمکردنەوەی بارگرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانیان تاوتوێ كرد.
هاوكات، ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، هه‌ر چوار وڵات به هه‌ماهه‌نگیی، كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەکەن و کۆبوونەوەکەیان بەدرێژایی ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت.
پێشتریش هەریەکە لەم وڵاتانە داوایان لە ئێران و ئەمریکا کردووە دەستبەجێ جەنگەکە بوەستێنن و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
هه‌وڵه‌كان بۆ دانوستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه له كاتێكدایه، هه‌فته‌ی پێشوو ئه‌مریكا پێشنیازێكی 15 خاڵیی دایه ئێران و له به‌رامبه‌ریشدا ئێران وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی دایه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێرش و بۆردومانه‌كانی هه‌ردولا به‌رده‌وامه و به‌رپرسانی ئێران ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه به‌شداریی هه‌ر جۆره دانوستانێك بكه‌ن، هه‌تاوه‌كو هێرشه‌كان به‌رده‌وامبن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێرشی زه‌مینیی به‌رده‌وامه و هه‌زاران سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانیش ڕایگه‌یاند "ئه‌مریكا به ئاشكرا داوای دانوستان ده‌كات و به نهێنیش خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی زه‌مینیی بۆ سه‌ر ئێران".