ڕاستەوخۆ

چوار هاوڵاتیی سەرێکانی دوای ڕفاندنیان ڕادەستی تورکیا کران

reset font size increase font size

گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە شاری سەرێکانێی ڕۆژاڤای کوردستان، چوار هاوڵاتیی کوردیان ڕادەستی هەواڵگریی تورکیا کردووە و هاوڵاتییەکان گواستراونەتەوە بۆ ناو خاکی ئەو وڵاتە.

بنەماڵەیەکی ئاوارەی سەرێکانی ڕایگەیاند، کوڕەکەیان بە ناوی جومعە ئەحمەد ئیزۆ لەگەڵ سێ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی مەحمود هۆبۆ، وەڵات هۆبۆ و ئەحمەد قاسم ئەسعەد، لە کاتی سەردانیکردنی گوندەکەیان لە لایەن چەکدارانی ناسراو بە پۆلیسی سەربازی، دەستبەسەر کراون.

گوتووشیانە، هاوڵاتییەکان کاتێک ویستوویانە بچنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، لە نزیک گوندی ئەلعالیە ڕفێندراون و پۆلیسی سەربازیی سەرێکانی دەستبەسەرکراوەکانی ڕادەستی دەزگای هەواڵگریی تورکیا کردووە، دواتر گواستراونەتەوە بۆ ناو خاکی تورکیا.

دەشڵێن، تاوەکو ئێستا چارەنووسی هاوڵاتییەکان نادیارە، بنەماڵەکانیان هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێن و تەندروستییان نییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.