ڕاستەوخۆ

چوار ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا تێپه‌ڕی

reset font size increase font size

ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا تێپەڕدەبێت هه‌ردوولاش به‌رده‌وامن له‌ لێدوانه‌ تونده‌كانیان به‌رامبه‌ر یه‌كتری.

ئەمڕۆ ژمارەیەک سەرۆکی وڵاتان و ئۆرسۆلا فۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ دەربڕینی پشتگیری سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆكرانیایان کرد.

ڤلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە ساڵیادەکەدا گوتی، 'پوتین دەمێکە جەنگی سێیەمی جیهانیی دەستپێکردووە و دەبێت پوتین لەڕێی سەربازی و ئابوورییەوە بوەستێنرێت' لەبارەی کۆتایی هاتنی شەڕەکەشەوە ئاماژەی بەوەدا کریملن ئامانجەکانی لە شەڕەکەدا نەپێکاوە و بەردەوام دەبێت لە هێرشەکان.

لە وەڵامی قسەکانی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆشکی کریملن راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، ئامانجەکانمان ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی نەپێکاوە و بەردەوام دەبین.

ده‌شڵێ، هیچ وادەیەک بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان لەگەڵ کیێڤ دیارینەکراوە.

لەبارەی کۆتایی هێنانیش بە جەنگەکە کریملن باس له‌وه‌ده‌كات، تاوه‌كو وڵاتانی رۆژئاوا دەستوەردان بکەن و پشتگیریی ئۆکرانیا بكه‌ین، رووبەڕوونەوەکان زۆر گەورەتر دەبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.