ڕاستەوخۆ

چالاکوانانی کورد و ئێران لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا دژی سێدارەدان گردبوونەوە

reset font size increase font size

ژمارەیەک لە چالاکوانانی کورد و ئێرانیان لەبەردەم باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە واشنتن گردبوونەوە و ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان دژی سیاسەتەکانی ئێران ئەنجامدا.

 لە گردبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پرسی نەتەوەیی و مافەکانی مرۆڤ و بەشداربووان بە توندی ئیدانەی شەپۆلی لەسێدارەدانەکانیان لە ئێران کرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و واشنتن کرد کە پاڵپشتی لە "گۆڕانکارییەکی دیموکراتی" بکەن کە مافی هەموو پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکانی تێدا پارێزراو بێت.

خۆپیشاندەران لە دەوروبەری کۆنگرێس وێنەی قوربانیانی دەستی ئێرانیان بەرزکردەوە و لە ڕێگەی نوێنەرەکانیانەوە سێ داواکاری سەرەکییان ئاڕاستەی کۆشکی سپی کرد، کە بریتی بوون لە: ڕاگرتنی دەستبەجێی سێدارەدان، داننان بە ئۆپۆزسیۆن وەک جێگرەوەیەک بۆ حکومەتی ئێستا، و پشتگیریکردنی ڕاستەوخۆی تۆڕەکانی بەرگریی ڕێکخراو لە ناوخۆی وڵاتەکەدا.

هاوکات پاتڕیک کەنەدی، ئەندامی پێشووی کۆنگرێس لە گوتارێکدا پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکانیان دەربڕی و ڕژێمی ئێرانی وەک گەورەترین سێدارەدەری گەلی خۆی لە جیهاندا ناوبرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.