مێژووی سیاسیی هاوچەرخی ئێران هەمیشە لە نێوان دوو جەمسەری دژبەیەکدا خولاوەتەوە؛ لە لایەک هەوڵی پاراستنی پێگهی دەسەڵاتی ناوەند دراوه و لە لایەکی دیکەوە بزووتنەوەی گۆڕانخوازیی نەتەوە پەراوێزخراوەکانی وەک کورد بهدیكراوه.
نەبوونی ستراتیژ و هاوپەیمانیی ناجێگیر دەرفەتەکانی بۆ كورد گۆڕیوە بۆ هەڕەشە
لەم نێوەدا پرسی کورد وەک گۆڕاوێکی سەرەکی لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا دەردەکەوێت کە هەمیشە لە کاتی "بۆشایی دەسەڵات"دا بووەتە بکەرێکی کاریگەر، بەڵام نەبوونی ستراتیژیی نەتەوەیی و هاوپەیمانیی ناجێگیر زۆرجار دەرفەتەکانی گۆڕیوە بۆ هەڕەشە.
شۆڕشی دهستوری یان مهشروته له ئێران (1905 _ 1911) كاریگهریهكی گهوره و فراوانی لهسهر مێژووی هاوچهرخی ئهو وڵاته ههبوو، چونكه له رێگهی ئهو شۆڕشهوه توانیان سیستهمی سیاسی وڵاتهكهیان _كه ملهوڕ و ستهمكار و بێباك بو_ بگۆڕن و سیستهمێكی پهرلهمانی دهستوری دابمهزرێنن. لهو شۆڕشهدا خهڵكانێكی زۆر له چین و توێژه جیاوازهكان بهشداربون، لهوانهش چینی سهرمایهدار و بازرگانهكان، چینی رۆژنامهنوس و رۆشنبیرهكان، چینی پیاوانی ئاینی و ههروهها خهڵكانی تریش.

کورد لەم قۆناغەدا وەک هێزێکی دیموکراسیخواز بۆ چاکسازیی لە هەموو ئێراندا تێکۆشا، بەڵام هەڵەی ستراتیژی لەوەدا بوو، کورد وەک پێکهاتەیەکی بێ ناسنامە تێکۆشانی کرد، کاتێکیش دەستوور نووسرایەوە، مافە نەتەوەییەکانی پشتگوێ خران و تاران بووە ناوەندێکی نەتەوەگەرایی بەهێز، کێبڕکێی عەشیرەتە کوردەکانیش ڕێگر بوو لە یەکگرتنی نەتەوەیی و بووە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچە کوردییەکاندا.
کۆماری کوردستان و هاوکێشە جیهانییەکان
لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم و داگیرکردنی ئێران لەلایەن هاوپەیمانانەوە، کورد سودی لە لاوازیی سوپای ئێران بینی بۆ ڕاگەیاندنی کۆمار و بونیادنانی دامەزراوە نەتەوەییەکان، هەرچەندە ئەمە وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو، بەڵام پشتبەستنی ڕەها بە جەمسەرێکی نێودەوڵەتی وەک یهكێتی سۆڤیەت بێ گەرەنتیی سیاسی، وایکرد کورد ببێتە قوربانیی ڕێککەوتنی نێوان تاران و مۆسکۆ، بهوهش كۆتایی به كۆمارهكهی كورد هێنرا.

شۆڕشی 1979 و بەرەنگاریی ئایدیۆلۆژی
کورد چالاکانە دژی ڕژێمی پاشایەتی خەباتی کرد و گەیشتنە قۆناغی بڕیاردانی سەربەخۆ کە لە ئەنجامدا بایکۆتی سیستمی نوێشی لێکەوتەوە، نەبوونی یەکدەنگیی سیاسی و سەربازی لە بەرانبەر حکومەتێکی ئایدیۆلۆژی کە فەتوای جیهادی وەک ئامرازی سەرکوتكردن بەکارهێنا، وایکرد تاران سوود لە دابەشبوونی ناوخۆیی هێزە کوردییەکان وەربگرێت بۆ داگیرکردنەوەی کوردستان.

جەنگی نوێ و هێڵی سێیەم
وانەی مێژوویی ئەوەیە، چیتر نابێت کورد تەنها وەک کارتی گوشار ڕۆڵ ببینێت، لە میانەی جەنگی نوێ و ململانێ نێودەوڵەتییەکاندا، پێویستە مۆدێلی "هێڵی سێیەم" کە بریتییە لە پڕۆژەیەکی سیاسیی، کە پاراستنی ئیرادەی نەتەوەیی، پاراستنی ڕەوا و سیستمێکی دیموکراتیک وەک چارەسەری زانستی بۆ داهاتوو پەیڕەو دەکات، شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" سەلماندی کورد لە پێشەنگییەکی گۆڕانکاری و فیکریی ناوچەیی دایە.
له چوارچێوه گۆڕان و پێشهاتهكانی ئێستای ئێراندا، ڕۆژی 22ی شوباتی ئهمساڵ هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران پێكهات، سهرهتا پێنج حزب بوون، دواتر بوون به شهش حزب كه له ئهمانه پێكدێن، (پارتی ئازادیی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، كۆمهڵهی شۆڕشگێڕی كوردستانی ئێران).
وهك له ڕاگهیهنراوهكهیاندا هاتووه، ئامانجە سەرەکی و هاوبەشەکانیان لەو هاوپەیمانییەدا خەبات بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەدیهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووسی کورد و بنیاتنانی دامەزراوەیەکی نیشتمانی و دێموکراتیک لەسەر بنەمای ئیرادەی سیاسیی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
