ڕاستەوخۆ

پەرلەمان حکومەت پابەند دەکات بە وەرگرتنی تەواوی گەنمی جوتیاران

reset font size increase font size

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارێکی نوێی بۆ پاراستنی مافی جوتیاران پەسەند کرد. بە گوێرەی بڕیارەکە حکومەت ناچار دەکرێت سەرجەم ئەو ئاسانکاری و ڕێکارانە جێبەجێ بکات کە لە وەرزی ڕابردوودا بۆ وەرگرتنی گەنم پەیڕەو دەکران.

ئەمەش بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ پشتگیریکردنی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت.

بڕیارە نوێیەکەی پەرلەمان لە چوار بڕگەی سەرەکیی پێکدێت و گۆڕانکاری لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ بەرهەمی ناوخۆیی دەکات. بە گوێرەی بڕیارەکە، نرخی گەنم وەک ساڵی ڕابردوو بە جێگیری دەمێنێتەوە و هیچ کەمکردنەوەیەک نایگرێتەوە.

هەروەها سیستمی نورەی پێشوەختە بۆ ڕادەستکردنی گەنم هەڵوەشایەوە، بەمەش جوتیاران دەتوانن بێ چاوەڕوانی بەرهەمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان بکەن. هاوکات بڕیار دراوە، داواکردنەوەی قەرزی کشتوکاڵی لە جوتیاران ڕابگیرێت تاوەکو ئەو کاتەی بودجەی گشتی پەسەند دەکرێت.

بڕیارەکەی پەرلەمان حکومەت پابەند دەکات، بە وەرگرتنی تەواوی گەنمی جوتیاران، تەنانەت ئەوەی لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵین.

ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی پاراستنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و ڕێگری دەکات لە فەوتانی بەرهەمەکانیان لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا.


بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.